کوردستانی

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا-

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان  رایدەگەیەنێت "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٢٩ی ١١ی ٢٠٢١ تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج رۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان".

باس لەوەش دەکات "ئەوەی کردومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن".

 دەقی پەیاماکەی بافڵ تاڵەبانی:
خوێندکارانی ئازیز..
خۆشحاڵم کە دەرماڵەی (پشتیوانی دارایی) خوێندکاران خەرجدەکرێت، ئەمە مافێکی رەواتانە و ئەرکی حکومەتە ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە، کە نەوەی ئێستا و داھاتوون، مسۆگەر بکات.
لام روونە لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داھاتووتانن، چەند پەرۆشی تەواوکردنی خوێندن و چاو لە ئاسۆن بۆ داھاتووتان. رێگرییەکان ھەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و رەوینەوەی خەمەکانتان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٢٩ی ١١ی ٢٠٢١ تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج رۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت.

ئەوەی کردومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن.

بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ریفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا و  فەراھەمکردنی کەشێکی لە بارتر بۆتان تا وەک خوێندکارێکی ئازا و ئازاد خۆتان تەرخانبکەن بۆ خوێندنەکەتان. دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیادبنێنەوە.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٣ی ٢ی ٢٠٢٢ - بەغدا
Qaiwan
Qaiwan