کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمەریکا لە دڵی داعشمان دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمەریکا لە دڵی داعشمان دا
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سوپاسی ئەمەریکا و جۆ بایدنی کرد، بەبۆنەی هاوکاریکردنیان لە لێدانێکی دیکە  لە "دڵی داعش" و کوشتنی خەلیفەی داعش. 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تیوتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیوتەر رایگەیاند "کوشتنی ئەلقوڕەیشی رۆحی 121 شەهیدی ئەم دواییەی هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوا ئاسودە دەکات، کە لە شەڕی بەندیخانەکەی حەسەکەدا شەهید بوون".

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هێزەکانی سوریای دیموکرات یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجامبدەین".

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3-2-2022 لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی سوپای ئەمەریکادا و بە هاوکاری هەسەدە ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، سەرکردەی باڵای داعش کە لە دوای کوژرانی ئەبو بەکر بەغدای لە ساڵی 2019 خەلافەتی داعشی وەرگرت، کوژرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan