کوردستانی
هەولێر؛ هاوڵاتییەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گوندێکی سنووری ناحیەی قوشتەپە تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە، کە بە وتەی پۆلیسی هەولێر لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراوە و بکوژەکانیش دۆزراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر شەوی رابردوو کاتژمێر 10:30 ئاگادارکراونەتەوە لە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنووری ناحیەی قوشتەپە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هەولێر گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
"لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کەوا هاوڵاتییەک بەناوی (ئەحمەد لەتیف سلێمان) بە گوللـە کوژراوە لە ناو ماڵی خۆی، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کرا" پۆلیسی هەولێر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتووە ناوبراو بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە و شوناسنامەی بکەرانی تاوانەکەشیان دۆزیەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە".
ر. ئ.

بیروڕا