کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی باران بارین له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان و به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان به‌گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان، خێرایی با له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كه‌مێك چالاك ده‌بێت و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش نزمبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن به‌جۆرێك 3-5 پله‌ی سیلیزی كه‌مده‌بێته‌وه.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبه‌ینێ شه‌ممه ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه بارانی پچڕ پچڕ له ناوچه جیاجیاكان و به‌فرێكی كه‌میش له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت، له كاته‌كانی ئێواره‌شدا كاریگه‌ری دابارین كه‌مده‌بێته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ی دیكه كه‌مده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ خێرایی با رو له زیادبوون ده‌كات.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا