کوردستانی
"لێكترازانێكی مه‌ترسیدار چاوه‌رێی هه‌موومان ده‌كات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی پێشوی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له سه‌ر پۆستێكی ته‌شریفاتی حكومه‌تی عیراق خه‌ریكه له ناو ریزه‌كانی ئه‌م گه‌له، په‌رته‌وازه‌ییه‌كی ته‌واو دروستده‌بێت و مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو قه‌واره و ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی كه له‌م به‌شه‌ی باشووردا هاتووه‌ته‌دی، بۆیه ناتفاقی و لێكترازانێكی دیار و مه‌ترسیدار چاوه‌رێی هه‌موومان ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی "زۆر به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كاریگه‌ریان له سه‌ر بارودۆخی باشووری كوردستان و ژیانی پڕ نه‌هامه‌تی ئه‌م گه‌له هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌یرانه‌كانی كه كۆسپه و ئاسته‌نگیان بۆ ژیان و ئایه‌نده‌ی خه‌ڵك و گه‌نجانی ئه‌م وڵاته دروستكردووه، وه‌ك ده‌بینین له سه‌ر پۆستێكی ته‌شریفاتی حكومه‌تی عیراق خه‌ریكه له ناو ریزه‌كانی ئه‌م گه‌له، په‌رته‌وازه‌ییه‌كی ته‌واو دروستده‌بێت و مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو قه‌واره و ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی كه له‌م به‌شه‌ی باشووردا هاتووه‌ته‌دی، بۆیه ناتفاقی و لێكترازانێكی دیار و مه‌ترسیدار چاوه‌رێی هه‌موومان ده‌كات".

باسی لەوەشکرد "خۆزگه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كوردستان له چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی پته‌وی كوردستانی، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له گۆڕه‌پانی سیاسی به‌غدا شان به شانی یه‌كتر و بۆ به‌رگری له ماده‌ی 140 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان بۆ سه‌ر خاكی وڵات و دابینكردنی بوجه و خۆراك و سوته‌مه‌نی و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی ژیانی هاوڵاتییانی كوردستان، یه‌كتریان گرتبا".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا