کوردستانی

"کاری لیژنەکان پاراستنی خەڵکە لە نەخۆشی جۆراوجۆر"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"کاری لیژنەکان پاراستنی خەڵکە لە نەخۆشی جۆراوجۆر"
مەودا میدیا-

قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، گەڕانی لیژنەکان کۆسپ نییە لەبەردەم کاسپی خەڵکی، بەڵکو ئەو سەردانانە هەزاران کەسی لە تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر پاراستووە.

لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەت ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "هەمیشە ئەوەتان لەیاد بێت کە سەرەڕای ئیشە ئیدارییەکە، سەردانەکانتان ئەرکێکی نیشتیمانی گەورەیە و بەچاوی کەسوکاری خۆتان مامەڵە لەگەڵ خاوەن کارەکان بکەن، چونکە ئامانجی ئێمە پابەندکردنیانە بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان".

باسی لەوەشکردووە "دەرەنجامی كاری لیژنەكان بەتەواوی بە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانەوە دیارە و لە داهاتوودا سەردان و چاودێرییەكانمان زیاتر دەكەین".

قایمقامییەتی سلێمانی لە رێگەی چەند لیژنەیەکەوە چاودێری بازاڕ و خواردنگە و کارگەکان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە مەرجی تەندروستی و شیاوی خۆراک و رۆژانە وێنە و ناوی ئەو شوێنانەش بڵاودەکاتەوە کە پابەندی رێنماییەکانی ئەوان نەبوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan