کوردستانی

وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە
مەودا میدیا-

وەفدی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی دواین پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عیراق، ئەو گفتوگۆیانەی کە لەئێستادا لە نێوان ھێزە سیاسییەکاندا ھەیە، بۆ پێکھێنانی حکومەت.

 لە کۆبوونەوەکەدا نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتیمانییەکانی دیکە، لە پێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت، بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستورییەکان.

لایخۆشییەوە ھادی عامری سەرۆکی، ھاوپەیمانیی فەتح ھەڵویستی چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتکردەوە، لە کرانەوە بەسەر ھێزە سیاسییەکان و بەھێزکردنی زمانی گفتوگۆ، لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی ئێستا.

هاوکات بافل جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە سوربوونی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan