کوردستانی

وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆرۆنا لە ئیبراهیم خەلیل کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆرۆنا لە ئیبراهیم خەلیل کەمکرایەوە
مەودا میدیا-

لە کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل مامەڵەی پشکنین تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بڕی 25 هەزار دیناریش لە هەر هاوڵاتییەک وەردەگیرێت کە پشکنینەکەی بۆ بکرێت.

 کامی کەمال، وتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل مامەڵە دەکرێت، واتە تەنھا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرونایان وەرنەگرتبێت یان راپورتی پێشوەختەی 48 کاتژمێریی پشکنینی کۆرونایان لەگەڵدا نەبێت پارەیان لێوەردەگیرێت".

"ئەو پارەیەی بەمەبەستی پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل وەردەگیرێت لەلایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە بڕەکەی 25 هەزار دینارە" وتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل وا دەڵێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بە بڕیارێکی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پارەی پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەرکەسێک كە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەشتدەکات کرابوو بە 35 دۆلار، بەڵام دوای تەنها دوو رۆژ بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوەشێنرایەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan