عیراقی

حكومەتی عیراق دوو مەرج بۆ هەرێمی كوردستان دادەنێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی عیراق دوو مەرج بۆ هەرێمی كوردستان دادەنێ
مەودا میدیا-

حكومەتی عیراق بۆ ئەوەی چوار مەرزی سنوری پارێزگای سلێمانى بكات بە نێودەوڵەتی داوای نیوەی داهاتی مەرزەكان و ئیدارە و بەڕێوەبردنی مەرزەكان دەكات.

سالار عەبدوڵا، ئەندامی دەستەی سنورە نێودەوڵەتیەكانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵی رابردوو حكومەتی عیراق نوێنەری چەند وەزارەتێكی نارد بۆ شارى سلێمانی بۆ ئەوەی لە نزیكەوە سەردانی چوار مەرزی سنورەكە بكەن و لە بارەی نێودەوڵەتی بوونیان بڕیار بدەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە راپۆرتی لیژنەكان باس لەوەكرا كە هیچ گرفتێك لەو مەرزانە نییەو ئامادەبن بۆ بەنێودەوڵەتی كرد كە مەرزی كێلێ و سەیرانبەن و شۆشمێ و پشتە بوون".

هەروەها وتی "ئێستا حكومەتی عیراق دوو مەرجی داناوە بۆ ئەوەی بیانكات بە مەرزی نێودەوڵەتی، یەكەم لەسەدا 50ی داهاتی مەرزەكان بۆ حكومەتی عیراق بێت، دووەم بەڕێوەبردن و ئیدارەی مەرزەكان لە لایەن حكومەتی عیراقەوە بێت".

سالار عەبدوڵا روونیكردەوە "بڕیاری كۆتایی ماوەتەوە سەر دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان كە بەو مەرجانەی عیراق رازیبن يان نا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان