کوردستانی
دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵە پێنج ساڵانەکەیان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ و شەش مانگ لە سنووری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک لەسەر جەستەی هەبووە، پۆلیس باوک و زڕ دایکەکەی بەتۆمەتی کوشتنی ئەو منداڵە دەستگیرکردووە.

کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی عەزەوقۆنیان (سەردار) لە ناحیەی شەمامکی سنووری پارێزگای هەولێر، تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ و شەش مانگ بەناوی شەهیان دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک لەسەر جەستەی هەیە.
بەپێی زانیارییەکان کە مەودا میدیا لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستیکەوتووە، لەسەر رووداوەکە و بەتۆمەتی کوشتنی شەهیان، پۆلیس زڕ دایک و باوکی منداڵەکەی دەستگیرکردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان شەهیان بە تەنها لەلای باوک و زڕ دایکەکەی ژیاوە و خوشک و برایەکی دیکەشی لەگەڵ دایکیان ژیاون، کە لەماوەی رابردوودا لەگەڵ باوکیان لەیەکتر جیابوونەتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا