کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی چارەسەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی چارەسەرکرد
مەودا میدیا-

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی لە سلێمانی چارەسەركرد.

بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی لە سلێمانی چارەسەركرد، لە سبەینێشەوە دەست بە كاركردن دەكەنەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی چوار رۆژە بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە، كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك لە سلێمانی مانگرتنیان راگەیاندبوو، بەو هۆیەشەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی كۆببووەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan