کوردستانی
گەرمیان؛ دوای 17 ساڵ خۆشاردنەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە تۆمەتی کوشتن داواکراوبووە، 17 ساڵە خۆی شاردووەتەوە.
عەلی جەمال، قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەناوی ( ا. م. ح. ) لەدایکبووی 1968 لە ساڵی 2005 لە شارۆچکەی تەق تەق خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تۆمەتبار تاوەکوئێستا چەند جارێک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوە و خۆی حەشارداوە، دوای وەرگرتنی زانیاری ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی گەرمیان/ بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن".
باسی لەوەشکردووە، لەلایەن دادگای شارۆچکەی تەق تەقەوە لە ساڵی 2005 وە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کەلار بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دواتر رادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەق تەق دەکرێتەوە".
ر. ئ.

بیروڕا