کوردستانی
راکان جبوری دەستبەرداری پۆستی پارێزگاری کەرکوک نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راکان جبوری تائێستا لە پەرلەمانی عیراق سوێندی یاسایی نەخواردووە، چونکە بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ جبوری دەیەوێت وەسفی ئەلعاسی لە بری ئەو بچێتە پەرلەمان و ئەویش لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە وەک پارێزگاری کەرکوک.

لە سەرچاوەیەکی هاوپەیمانیی عەرەبییەوە لە کەرکوک کەناڵی دیجلە بڵاویکردووەتەوە، راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیاریداوە ناچێتە پەرلەمانی عیراق و لە جێگەی ئەو وەسفی ئەلعاسی، لە بازنەی حەویجە دەچێتە پەرلەمان.
باسی لەوەشکردووە، وەسفی ئەلعاسی بەفەرمی بڕیاریداوە بچێتە ناو هاوپەیمانیی سەروەری کە گەورەترین هاوپەیمانی سوننەکانە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021ی عیراق، لە بازنەی سێی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك هەریەك لە محەمەد تەمیم لە هاوپەیمانیی تەقەدوم بە 24390 دەنگ، راكان سەعید جبوری لە هاوپەیمانیی عەرەبی بە 14682 دەنگ و مونا محەمەد جبوری لە هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی بە 9964 دەنگ دەرچوون، كە دوایینیان بە كورسی كۆتا سەركەوتووە.
پۆستى پارێزگارى كهركوك پشكى كورده و لهدواى پرۆسهى ئازادیی عیراقهوه كورد ئهو پۆستهى بهڕێوهبردووه، بهڵام لهدواى رووداوهكانى 16ى ئۆكتۆبهرى ساڵى 2017، ئهو پۆسته كهوته دهستى عهرهب و لهوكاتهشهوه تائێستا راكان جبورى بهڕێوهى دهبات.
ر. ئ.

بیروڕا