عیراقی
هاوردەکردنی مریشک و هێلکە رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی مریشک و هێلکەی ناوخۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاریدا هاوردەکردنی ئەو دوو بەرهەمە قەدەغە بکرێت، بەو پێیەش زیاتر لە پێنج ملیار دینار داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی مریشک و هێلکەی ناوخۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاریدا هاوردەکردنی ئەو دوو بەرهەمە قەدەغە بکرێت، بەو پێیەش زیاتر لە پێنج ملیار دینار داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند، لە ساڵی 2021 دا توانراوە 800 هەزار تەن گۆشتی مریشک و زیاتر لە شەش ملیار هێلکە بەرهەمبهێنرێت و لە کۆتایی ئەمساڵدا دەتوانرێت لە رێگەی بەرهەمی ناوخۆییەوە پێداویستی گۆشتی مریشک و هێلکە دابینبکرێت و بەمەش زیاتر لە پێنج ملیار دینار داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
وەزیری کشتوکاڵی عیراق راشیگەیاند "ئەو بڕە پارەیەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت دەتوانرێت بەگەڕ بخرێت و هەلیکاری زیاتر بڕەخسێنرێت".
سەبارەت بە بەرهەمی ناوخۆش وتی "جگە لەوەی لە رووی تەندروستییەوە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان و بەردەوام هێلکە و گۆشتی مریشکی تازە بەردەست دەبێت".
ر. ئ.