کوردستانی

بۆ هەرزانكردنی نرخی غاز رێگە بە هاوردەكردنی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ هەرزانكردنی نرخی غاز رێگە بە هاوردەكردنی دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی سوتەمەنی هەولێر بۆ دابەزاندنەوەی نرخی غاز بڕیاریدراوە رێگە بە هاوردەکردنی سوتەمەنی بدرێت لە دەرەوە بدرێت، بەتایبەت غاز.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، بەهۆی ئەوەی سوتەمەنی و غاز لە هەرێم كەمە، داوایان كردبوو رێگە بدرێت تاوەكو لە دەرەوە هاوردە بكرێت بۆ ئەوەی زۆر بێت لە بازاڕ، ئەمەش وا دەكات نرخەكەی هەرزان بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تایبەت ئەگەر لە عیراقەوە بێت چونكە لای ئەوان نرخەكەی هەرزانە، بۆیە نووسراویان بۆ هاتووە و داوایان لێ كراوە چاودێریی هاوردەكردن بكەن و ئامێری پشكنین دابنێن بۆ ئەوەی سوتەمەنی و غازێكی باش بێت، وەكو هەنگاوی یەكەم لە عیراق دێت و دواتر ئەگەر لە وڵاتانیش بێت باشتریش دەبێت.

"ئەگەر سوتەمەنی و غاز لە بازاڕ زۆر بێت نرخیشی هەرزان دەبێت، چونكە نرخی یەك لیتر بەنزین لە عیراق بە 450 دینارە و ئەگەر بێتە هەرێم نرخی لەوەی ئێستا زۆر هەرزانتر دەبێت و بەنزینی باش نرخەكەی زیاتر لە 100 دینار كەمتر دەبێتەوە، بەڵام رێگە بە هاوردەی غاز و بەنزین و گازیش دەدرێت" بەرێوەبەری سوتەمەنی هەولێر وا دەڵێت.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan