کوردستانی
سبەینێ لەم ناوچەیە نەوت دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان هاوڵاتییانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ نەوت دابەش دەکرێت، پێویستە لەکاتی وەرگرتنی نەوت هاوڵاتییان کارتی وەرگرتنی نەوت، کارتی نیشتمانی و کارتی زانیارییان پێبێت.
لە ئاگادارینامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بازیان بڵاویکردووەتەوە هاتووە "ئاگاداریی دانیشتوانی بازیان دەکەین کە بەیانی رێکەوتی 2022/2/6 نەوتی سپی لە شارۆچکەی بازیان دابەش دەکرێت داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەم پێداویستییانە ئامادە بکەن: کارتی وەرگرتنی نەوت، کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی (تەسکەرە)ی سەرۆک خێزان، کارتی زانیاری لەگەڵ بڕی 55 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک".

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاوکاری لیژنەی سوتەمەنی بکەن و هێمنی بپارێزن و لە گەڕەکەکانی خۆیان چاوەڕوان بن بە تانکەر بۆیان دەگوازرێتەوە پێویست ناکات بچنە گەڕەکێکی دیکە وەریبگرن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا