کوردستانی

ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئەم هەفتەیە واتە لە رۆژی یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

- دەزگای گشتیی ئاسایش
- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان
-  ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد
- وەزارەتی ئەوقاف
- (دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكان، دەستەی ژینگە، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەزگای گشتیی مین)
 - وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan