کوردستانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای ئاکرێ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا پیاوێکی بە تەمەن گیانی لەدەستدا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

فیراس یاسین، وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022 لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای ئاکرێ ماڵێک ئاگری گرت کە پیاوێکی بە تەمەنی تیادا دەژیا، لە ئەنجامدا ئەو پیاوە کە تەمەنی نزیکەی 67 ساڵ دەبێت گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هۆکاری رووداوەکە دیارنییە و تیمەکانمان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە، هەروەها برای ئەو پیاوەش لەگەڵیدا بووە دەستبەسەرکراوە لای ئێمە تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan