کوردستانی
شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەک دەدات و هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی شۆفێرێک کە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی داوە و گیانی لەدەستداوە روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "دوێنێ شەممە 5ی شوباتی 2022 کاتژمێر 9:00 شەو دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی (گەزنە)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە شوفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر) رەنگی سپی، خۆی بە کەسێک بە ناوی (ئەبوبکر شوان عەزیز) تەمەن (18 ساڵ)دا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە کە دواتر شوفێرەکە هەڵدێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەبارەت بە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە گەنجەکەی کوشتووە، لەکاتی ئێستادا لە ژێر چنگی یاسایە و لە لێکۆڵینەوەدایە".
س.ر

بیروڕا