کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاری بۆ خوێندکاران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارێکی نوێ بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە دادەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێشتر بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە یان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە، ماوەی (7 تا 10) رۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی (ئی پەروەردە E- Parwarda) بەماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجامدەدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "تەواوی داتای قوتابییەکە لە قوتابخانەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە نوێیەکەی و لە قوتابخانەکەی پێشتریشی وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە".
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:

https://www.facebook.com/watch/?v=660777161721200
س،ر
بیروڕا