کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی هێزە عیراقییەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی هێزە عیراقییەکان دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەمڕۆی عیراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت.

لە دیدارێکدا قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەمڕۆی عیراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتی چارەسەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان، جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کرایەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا دووپات لە پەنابردن بۆ  ھەنگاوە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەل و وڵات دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە "کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندیی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان، ئەمەش خواست و پێویستی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت".

لە بەرامبەریشدا سەید عەممار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "عیراقی ئەمڕۆ پێویستی بە لێپرسراوی دڵسۆز و سەرڕاست ھەیە کە نیشتمانی و ئازاد بێت بۆ وڵات و  سەروەرییەکان بپارێزێت و کایەکانی دەوڵەتداری دوور لە فشاری سیاسی لە خزمەت ئامانجی گشتی بەڕێوەببات".



س،ر
Qaiwan
Qaiwan