کوردستانی
گەشتی ئاسمانیی ھەولێر و سلێمانی دەكرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت بڕیارە گەشتی ئاسمانیی ھەولێر و سلێمانی بكرێتهوه، ئاماژە بەوەشدەکات هەفتانە یەک گەشت ئەنجام دەدرێت.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە "وەزیری گواستنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشنیازی ئەوەی کردووە کە گەشتی ئاسمانی لەنێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت و چاوەڕێی وەڵامی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو جۆرە گەشتانە زۆر باشن و نێوان ھەولێر و سلێمانیش بە فڕۆکە 20 خولەک دەبێت کە ھەفتانە یەک گەشت دەبێت و ئەگەر گەشتیار ھەبوو زیاتریش دەکرێت".
س،ر

بیروڕا