کوردستانی
لەبارەی مووچەوە داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوای باشكردنی دۆخی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكات و رایدەگەیەنێت دانانی ڕۆژی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە كۆتا ڕۆژی مووچە کێشەیە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوای باشكردنی دۆخی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكات و رایدەگەیەنێت دانانی ڕۆژی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە كۆتا ڕۆژی مووچە کێشەیە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "بە نووسراوی فەرمی، داوامانكردبوو، هەروەها پێشنیاری گونجاویشمان خستە بەردەست ئەنجومەنی وەزیران بۆ باشكردنی دۆخی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كۆتایهێنان بەو شێوازە كە شایستە نییە بەشكۆی هیچ مرۆڤێك چ جای خانەنشینان بەو تەمەن و دۆخەی تەندروستییانەوە".
ئاماژە بە ئەوەش دەكات "دانانی رۆژی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە كۆتا رۆژی مووچە یەكێكیتر لە كێشەكانە، بۆیە بە نووسراوی (138) لە (25ی 1ی 2022)ش داوامانكرد rۆژی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان پێش بخرێت و نەخرێتە كۆتا rۆژی دابەشكردنی مووچەی هەر مانگێك، چونكە بێجگە لەوەی زۆرینەی مووچەی خانەنشینان مووچەیەكی شایستە نییە لە بنەمادا بەهۆی كەمییەوە، هەروەها تەمەن و خزمەتیشیان شایستەی رێزلێگرتنە نەوەك بە پێچەوانەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


