کوردستانی

خشتەی پشووەکانی مانگی ئادار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پشووەکانی مانگی ئادار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندنی وەرزی دووەمی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تاقیکردنەوە بەراییەکان لە رۆژی شەممە رێکەوتی19ی 2ی 2022 دەستپێدەکات و رۆژی یەکشەممە 27ی 2ی 2022 تەواودەبێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە 11ی 3ی 2022 دەستپێدەکات و لە 24ی 3ی 2022 کۆتایی دێت، جگە لە رۆژانی 12 و 13 و 15 و 16 و 17 دەوامی فەرمی خوێندنگەکان بەردەوام دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی پشووەکانی مانگی کانونی دووەمی 2022 کە بەهۆی کەشوهەواوە پشوو راگەیەندرا.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan