کوردستانی

حکومەت لە بڕێک پارەی هاوڵاتییان خۆش دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت لە بڕێک پارەی هاوڵاتییان خۆش دەبێت
مەودا میدیا-

وەزارەتیی دارایی رایگەیاند، ئەگەر هاوڵاتییان ئاماده‌بن تا 90 رۆژی كار له‌ 19/1/2022 ته‌واوی پێشینه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌ ئەوا 15% له‌و پێشینانه‌ی حكومه‌ت كه‌ لایانە لێیان خۆش دەبن.

له‌ نووسراوێكدا كه‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌، هاتووە "پاڵپشت به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ لێخۆشبوون به‌ڕێژه‌ی 15% له‌و پێشینانه‌ی حكومه‌ت كه‌ لای هاوڵاتییانه‌ وه‌ك پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌، قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێبوون، بانكی خانوبه‌ره‌، پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری، قه‌رزی بچوك، پێشینه‌كانی بانكی كشتوكاڵی، پێشینه‌ی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری، به‌مه‌رجێك هاوڵاتییان ئاماده‌بن تا 90 رۆژی كار له‌ 19-1-2022 ته‌واوی پێشینه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌".
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan