راپۆرت

ئەو زەوییانەی زێدەڕەوییان لەسەر کراوە تاپۆ دەکرێن و مەودا میدیا زانیاریی نوێی لایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو زەوییانەی زێدەڕەوییان لەسەر کراوە تاپۆ دەکرێن و مەودا میدیا زانیاریی نوێی لایە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

لە یاسای "ئەو زەوییانەی زێدەڕەوییان لەسەرکراوە لە سنوری شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان"دا هاتووە بە مەرج گیراوە کە نابێت ئەو زەوییە زیدەڕەوییانەی لەسەر کراوەو بەناو دەکرێت لە سەنتەری پارێزگاکان نابێت لە 200 مەتر زیاتربێت و لە سنووری قەزاکان 250 مەتر  و لە سنووری ناحیەکان لە 300 مەتر زیاتر بێت، سەرۆکی لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو یاسایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر ئەو یاسایە کردوە و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ جێبەجێکردن.

هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "یاسای ئەو زەویانەی زێدەڕەویان لەسەرکراوە لە سنووری شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی کردوە و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ جێبەجێکردن".

لەیاسای ئەو زەوییانەی زێدەڕەوییان لەسەرکراوە لە سنوری شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە بۆ خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەرۆییان لەسەرکراوە دەبێت ئەو خانووە زێدەرۆیە بکەوێتە سنووری شارەوانی و ماستەر پلانەکەیەوە و خانووەکە بەو کەرەستانە دروستکرابێت ریگەپێدراوبێت و دەبێت داوایەک پێشکەش بە یەکەی ئیداری ناوچەکە کردبێت، شارەوانی دەتوانێت بەناوکردنی زەوییکە رەتبکاتەوە ئەگەر ماستەر پلانی ئەو شارەوانییە تێکبدات. 

مەلا ستار وتیشی "لەم یاسایەدا باس لەو زەوییانە نەکراوە لە کۆنەوە خانوون، واتە بەپێی یاسای سەردەمی رژێمی پێشوو دروستکراون و سنوورەکە شارەوانی هەیە دەبێت لەو سنوورە ناحیەیان هەیە بە ناوکردنەکە بەپێی رێنمایی ئەوان بێت".

لەیاسای ئەو زەوییانەی زێدەڕەوییان لەسەرکراوە لە سنووری شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە بۆ ئەو کەسانەی سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی لە دەوڵەت زەوی مەزەندە دەکرێت بۆ هەر مەتریک دووجا زەوی لە ناوەندی پارێزگا 60000 هەزار دینار و بۆ سنووری قەزاکان 40000 هەزار دینارە و بۆ سنووری ناحیە 30000 هەزار دینارە.

دەشڵێت "لەم یاسایەدا رەچاوی بارودۆخی خەڵکی کەم دەرامەت  لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کراوە، ".
لە یاساکەدا هاتووە هەر هاوڵاتییەک سوودمەند بووبێت، زەوی لە دەوڵەت وەرگرتبێت زەویکە بەنرخی راستەقینە مەزندەدەکرێت و پاشان پێدەفرۆشرێت.

"وەزارەتی شارەوانی قسەی هەیە"
کوردۆ شابان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ مەودا میدیا قسەی کرد و رایگەیاند "ماوەیەکی کەمە ئەو یاسایە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پێویستی بەئالیەتی جێبەجێکردنە، لەئێستاشدا ئامادەکاری بۆ شێوازی جێبەجێکردنی دەکەین ".

لە یاساکەدا ئەوەش بە مەرج گیراوە کە نابێت ئەو زەوییە زیدەڕەوییانەی بەناو دەکرێت لە سەنتەری پارێزگاکان لە 200 مەتر زیاتربێت و لە سنووری قەزاکان 250 مەتر  و لە سنووری ناحیەکان لە 300 مەتر زیاتر نەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب