کوردستانی

هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک پلەی 720 ئەفسەری بەرزکردەوە، دەشڵێت "بڕیارەکە لە کانوونی دووەمی 2022ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سێی ئەم مانگە دەرچووە هاتووە، پلەی 720 ئەفسەر بۆ ساڵی 2022 بەرزدەکرێتەوە ئەویش بە پشت بەستن بە یاسای راژە و خانەنشینی ژمارە 18ی ساڵی 2011.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگیرکردنی سوڕانەوەی خزمەت بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە بۆ پلەی داهاتوویان و بڕیارەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan