کوردستانی
ئەگەر دانیشتنی سبەینێ ئەنجام نەدرێت چی دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
دوای ئەوەی دوێنێ فراکسیۆنی سەدر رایگەیاند، بەشدرای لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەن لە رۆژی حەوتی شوبات، ئێستا گومان هەیە ئایا دانیشتنی سبەینێ ئەنجام دەدرێت یان نا، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "تائەمساتە دیارنییە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت یان نا.
سەبارەت بە دانیشتنی سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کەریم مەلا شکور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئارادایە تائێستا دڵنیانین کە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام دەدرێت یان نا".
هەندێک دەڵێن، لە ئەگەری ئەنجامنەدانی دانیشتنی سبەینێ حەوتی شوبات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆشایی یاسایی دروست دەبێت، بەڵام بەپێی بڕگەی یەکەمی مادەی 72ی دەستووری عیراق، ویلایەتی سەرۆک کۆمار بە کۆتاییهاتنی خولی ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەبێت، بەڵام لە بڕگەی دووەمی ئەو مادەیەدا، ئەگەر رۆژی دووشەممە حەوتی شوباتی 2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێرێت، ئەوا سەرۆک کۆماری عیراق لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت، چونکە لەو مادەیەدا هاتووە تاوەکو سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت.
رۆژی نۆی کانوونی دووەمی 2022، خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەمین دانیشتنی خۆی سازکرد و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژارد، دواتر بڕیاری دا کۆبوونەوەی دووەم، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە رۆژی حەوتی شوبات بەڕێوەبچێت، بەڵام دوێنێ شەممە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، کە خاوەنی 73 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانە، بڕیاری دا ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر بەشداری کۆبوونەوەکە نەکەن.
ر. ئ.

بیروڕا