کوردستانی
چەمچەماڵ؛ ئۆتۆمبێلێک سێ خوێندکاری کرد بە ژێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گەڕەکی ئازادی قەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان، ئۆتۆمبێلێک سێ خوێندکاری کردووە بە ژێرەوە کە دووانیان خوشک بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:20ی ئێوارە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکئاب دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لە دەستدەدات لە گەڕەکی ئازادی چەند خوێندکارێکی کردووە بە ژێرەوە.
باسی لەوەشکردووە، خوێندکارەکان بەسەختی بریندابوون، دوان لە خوێنکارەکان خوشک بوون.
رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و برینداربوون یاخود کەمئەندام بوون، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ.
بیروڕا