کوردستانی
سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوو هەڵمەتی جیادا هێزەکانیان لە بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك کردووە، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی بنکەی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له جۆری كڵاشینكۆف و ئوتۆمبێلێك كه به‌تۆمه‌تباره‌كه بووه.

باسی لەوەشکردووە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌زه‌بری چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كدا له جۆری كڵاشینكۆف و ده‌مانچه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر. م. ن.) و (د. ج. ع.) به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ر. ئ.
بیروڕا