کوردستانی

هۆشیار زێباری هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار زێباری هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی راگەیاند
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی عیراق رێوشوێنەکانی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق راگرت، لەیەکەم هەڵوێستیدا هۆشیار زێباری دەڵێت "رێز لە بڕیارەکە دەگرم". 
 
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە شەشی شوبات هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەکرد "رێز لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی کاندیدبوونمان بەشێوەی کاتی تاوەکو یەکلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆمارکراوە".

هۆشیار زێباری دەشڵێت "متمانەمان بەوەیە دادگە ئەوە یەکلابکاتەوە، کە پێشتر دەزگاکان سەلماندوویانە لە شیاوبوونمان بۆ کاندیدبوون، نەبادا ئەوەی دەنگۆی بۆ دەکرێت زیاتر لەپێناو دەستگرتنەوە بێت بە دەسەڵات".

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە شەشی شوباتی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا رێوشوێنەکانی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بە شێوەیەکی کاتی رابگیرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan