عیراقی

هاوپەیمانیی سەروەری کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عیراقی بایکۆت کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانیی سەروەری کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عیراقی بایکۆت کرد
مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی سەروەری بڕیاریدا کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق بایکۆت بکات و ئاشکراشیکرد بەمەبەستی گەیشتنی لایەنەکان بە رێککەوتنێکی هاوبەش ئەو بڕیارەیان داوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانێتیی سەروەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق تایبەت بە دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بایکۆت دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو گەیشتنی لایەنەکان بە رێککەوتنێکی هاوبەش و گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان بڕیاری بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەیان داوە.

دوێنێش فراکسیۆنی سەدر لەپەرلەمانی عیراق بڕیاری بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵپەساردنی دانوستانەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان