کوردستانی
بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی ئەندازیارەکەی هەولێر دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو کەسە دەرچوو کە 10 مانگ پێش ئێستا لە ناو وەزارەتی کارەبا کەسێکی بە گولـلە کوشت.
سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو کەسە دەرچوو کە 10 مانگ پێش ئێستا لە ناو وەزارەتی کارەبا کەسێکی بە گولـلە کوشت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردسیاندا هاتووە "بەپێی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی یاسا لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی فەرمانبەر (شادیە عەبدوڵڵا) فەرمانبەری کارەبا دەرچوو".
مانگی سێی 2021 ئەندازیارێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بەناوی (شادیە عەبدوڵا) لەلایەن کارمەندێکی هەمان وەزارەتەوە کوژرا و هەر لە شوێنی رووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەوکات پۆلیس بڵاویکردەوە ئەو کەسەی کە شادیە عەبدوڵای کوشتبوو چوبووە داوای ئەو ئەندازیارە بەمەبەستی هاوسەرگیری، بەڵام دواتر ئەو کارە نە گونجابوو.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


