کوردستانی
بڕیارێکی بەپەلە لە پارتییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی راگەیاندنی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان ناکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی راوێژ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بڕیارماندا رۆژی دووشەممە حەوتی شوباتی 2022 بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق نەکەین".
دوای ئەوەی هەریەكە لە سەدر و سوننەكان بڕیاریاندا بایكۆتی دانیشتنی سبەینێ دووشەممە حەوتی شوباتی 2022 بكەن، فراكسیۆنی پارتیش بە ناچاری بڕیاریدا بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بكات.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە شەشی شوباتی 2022 پەرلەمانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە حەوتی شوباتی 2022ی بڵاوكردەوە و تێیدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەم، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا