کوردستانی
خشتەی مووچەی دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان زیاتر خاودەبێتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی وەزارەتی کار و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش بکرێت.

بەپێی خشتەیەکی مووچە کە وەزارەتی دارایی ئاراستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.
لە 25-1-2022 بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کرا، بەڵام پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تائێستا بەردەوامە.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا