عیراقی
قائانی لە بەغدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییە دزە پێکراوەکان ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆدەبێتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو عیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبووەوە.
هەر بەپێی زانیارییە دزە پێکراوەکان، قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژادنی سەرۆک کۆماری عیراق و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە و باسیان لە رەوتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت کردووە، بە تایبەتی دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بۆ راگرتنی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

لە ماوەی رابردوودا قائانی چەندین سەردانی دیکەی کردووە بۆ بەغدا، مانگی رابردووش دوو جاری دیکە سەردانی بەغدای کردووە، ئامانجی ھەموو سەردانەکانیشی لێکنزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان و بەشداری پێکردنیانە لە حکومەتی داھاتوو.
ر. ئ.
ر. ئ.