عیراقی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق ناکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی فراکسیۆنەکان و تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق ناکرێت.
بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی فراکسیۆنەکان و تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق ناکرێت.
هەرچەندە شەوی رابردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ناکرێت.
بڕیاربوو بڕگەی یەکەی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق، سوێندخواردنی هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمان بێت و بڕگەی دووەمیش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بێت.
لەدوای ئەوەی کوتلەی سەدر رایگەیاند بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەکەن، هەریەکە لە سوننەکان و پارتیش شەوی رابردوو بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بکەن.
ر. ئ.