کوردستانی
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانیی حكومتی هەرێمی کوردستان بەخشین و گواستنەوەی سەرۆکی ئێستای شارەوانیی سلێمانی راگەیاند و سەرۆکی نوێی شارەوانییەكەی دیاریکرد.
وەزارەتی شارەوانیی حكومتی هەرێمی کوردستان بەخشین و گواستنەوەی سەرۆکی ئێستای شارەوانیی سلێمانی راگەیاند و سەرۆکی نوێی شارەوانییەكەی دیاریکرد.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی هەرێمی كوردستانی لەسەرە هاتووە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە "بەخشینی توانا کەمال، سەرۆکی ئێستای شارەوانیی سلێمانی لە پۆستەکەی، گواستنەوەی بۆسەر میلاکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەیلا عومەر عەلی لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەچێتە سەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و پۆستی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی وەردەگرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


