کوردستانی

سلێمانی؛ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دزییان لەهاوڵاتییەک کردبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیس سیتەک لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان بەبڕیاری دادوەر پێنج تۆمەتبار بەناسنامە سوری دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا کە بە تۆمەتباران بووە".

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران (ح. ع. ر. لەدایکبووی 2000- ئ. ع. ح. لەدایکبووی 1996- ئ. ع. ق لەدایکبووی 1989- ا. ی. ش. لەدایکبووی 1989- ا. ی. م. لەدایکبووی 2006).

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan