کوردستانی

پەتایەک هەڕەشە لە دانیشتوانی ئەم قەزایە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەتایەک هەڕەشە لە دانیشتوانی ئەم قەزایە دەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ماوەی هەفتەیەکە نەخۆشیی سکچوون و رشانەوە لە قەزای قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕینیش دەڵێت "لەئێستا نزیکەی 500 تووشبووی پەتاکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون".
 
سەبارەت بەو پەتای سکچوون و رشانەوەیەی لە قەڵادزێ بڵابووەتەوە تەها محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەرێن بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هۆکاری تووشبوون بەو پەتایە نەزاندراوە، کە ماوی زیاتر لە هەفتەیەکە لە قەزاکەدا بڵابووتەوە و بەهۆیەوە 488 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە زۆربەیان منداڵن".
 
ئاماری بەرزی تووشبوونی بە پەتاکە ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانی گەیاندە قەزاکە و لەگەڵ زۆرینەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و باس لەوەکرا کە چۆن هۆکاری ڤایرۆسەکە بدۆزرێتەوە، هەروەها بڕیاری دابینکردنی هەندێک پێداویستی بۆ تەندروستیی راپەڕین داوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، کە منداڵێکی تووشبووی پەتاکە گیانی لەدەستداوە،
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕینیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا نەبێت کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بۆ خۆپاراستنیش خواردنی پاک و شوشتنی دەستەکان بە پێویست دەزانێت.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan