کوردستانی

جێگرەوەی هۆشیار زێباری دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەوەی هۆشیار زێباری دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرۆکی حزبی نیشتیمانیی عیراق رایگەیاند، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن "سەرۆک مەسعود بارزانی"یەوە دیاری دەکرێت و لە ئەگەری کێشانەوەی هۆشیار زێباری رەنگە نێچیرڤان بارزانی یان فواد حسێن بۆ پۆستەکە دیاری بکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی مه‌شعان جبووری، سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی عیراق و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند "بڕیارماندا به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراق نه‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌ده‌بوو، ئێمه‌ش ده‌نگ به‌ هۆشیار زێباری ده‌ده‌ین، بۆیه‌ بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "وه‌كو سوننه‌كان هاوپه‌یه‌مانێتیمان له‌گه‌ڵ پارتی جێگیره‌ و له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كه‌ی پارتی سوورین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین، تاوه‌كو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چینه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان".

"له‌حاڵه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌، ئه‌وا ره‌نگه‌ پارتی نێچیرڤان بارزانی یان فوئاد حوسێن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكه‌ن، له‌ كۆتاییشدا سه‌رۆك بارزانی ئه‌و پۆسته‌ دیاریده‌كات" جبووری وا دەڵێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan