کوردستانی
لە بەرژەوەندى کرێکاران دوو بڕیاردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەرژەوەندى کرێکاران وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دوو بڕیارى دەرکرد، کە خۆى دەبینێتەوە لە مووچەى کریکارانى ناکارامە و دیاریکردنى کرێى کاتژمێرەکانى کارکردن.
کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسراوێکی بە واژۆی خۆیەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا بڕیاردرا بە:
یەکەم- جێگیرکردنى مووچەى مانگانەى کرێکارى ناکارامە بە (350) هەزار دینار.
دووەم- دیاریکردنى بڕی دوو هەزار و 500 دینار، بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ ئەو کرێکارانەى بە کاتژمێر کاردەکەن کە کەمتربێت لە کاتژمێرە فەرمییەکانى ئیشکردن.
سێیەم- ئەم فەرمانە لەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ر. ئ.

بیروڕا