کوردستانی

پیاوێک هاوسەرەکەی سەردەبڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک هاوسەرەکەی سەردەبڕێت
مەودا میدیا-

ڤیدیۆی پیاوێک لە شاری ئەهوازی ئێران بڵاوبووەتەوە کە دەستێکی چەقۆی پێیە و دەستەکەی تریشی سەری هاوسەرەکەیەتی کە خۆی وەک پاڵەوان نیشانداوە، ئەم رووداوەش رۆژی شەممە روویداوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە لەو وڵاتە.

ژنەکە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی مونا حەیدەرییە، تەرمی ژنەکە لە گۆڕەپانێکی شاری ئەهواز دۆزراوەتەوە، وەک کەسوکاری ژنەکە دەڵێن مونا چووەتە وڵاتی تورکیا و دوای گەڕانەوەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

بەهۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانی کوشتنی ئەو ژنە، دەستەی چاودێریی سەر بە راگەیاندنی ئێران چالاکییەکانی ئاژانسی رۆکنای راگرت، هەروەها یاساناسانیش رەخنەی تووندیان گرتووە و داوا دەکەن بە تووندترین شێوە سزای ئەو پیاوە بدرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan