کوردستانی
ژمارەیەک هەلی کار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کاری بۆ دەرچووی چەند بەشێک راگەیاند بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "پاڵپشت بە نوسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتیی دیوان ژمارە (275) لە 31/1/2022 و فەرمانی وەزاری وەزەارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (118) لە 1/2/2022، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندییەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی - توێژەری دەروونی - پەروەردەی تایبەت) لە رەگەزی (مێ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پێشەی كارگوزاری لە رەگەزی (مێ) ، هەروەها هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی ) لە رەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە دەڤەری ڕاپەرین سنووری ئیدارەی (ناحیەی حاجیاوا) سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی".
ئاماژە بەوەکراوە "پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و دانيشتووى ناحیەی حاجیاوا بێت، هەروەها پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (7) رۆژ لە رێكەوتی 7/2/2022 تا رێكەوتی 14/2/2022".
کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
س.ر

بیروڕا