کوردستانی

پارێزگاری هەولێر بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە هێنانی (بەنزین) و (غازى شل، غازى بوتڵى ماڵان، نەوتى سپى، گازوایل) بۆ پارێزگاى هەولێر بەپێى کوالێتى و رسوماتە کارپێکراوەکانى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان.

بەپێی نووسراوێکی پارێزگای هەولێر کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر واژۆی کردووە کە تیادا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ دابەزاندنى نرخى سوتەمەنى سەرجەم بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار کرانەوە بە رێگەپێدان بە هێنانى (بەنزین) و (غازى شل، غازى بوتڵى ماڵان، نەوتى سپى، گازوایل) بۆ پارێزگاى هەولێر بەپێى کوالێتى و رسوماتە کارپێکراوەکانى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan