کوردستانی
حکومەتی هەرێم ژمارەیەک زیندانی رادەستی ئێران کردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رێورەسمێکدا قۆناغی چوارەمی پرۆسەی ئاڵوگۆركردنی زیندانیان لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بەرێوەچوو.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەرەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "لەم قۆناغەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان (10) زیندانی رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە و ماوەی حوكمەكانیان لەناو گرتووخانەکانی ئێران تەواو دەکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "پرۆسەی ئیمزا کردنی رێکەوتنەکە لەنێوان ھەردوو نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێوەچوو و دواتریش سزادراوان رادەستی نوێنەری وەزارەتی دادی ئێران کران".
ئەحمەد نەجمەدین، بەرێوەبەری گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتی رایگەیاند "ئاڵوگۆركردنی زیندانیان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێككەوتنێكە كە لەنێوان كۆماری ی فیدراڵ و كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشت بە یاسای ژمارە (6)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە لە ساڵی (2014)دا دەرچووە، پاڵپشت بەم یاسایە رێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی زیندانیان".
س،ر

بیروڕا