کوردستانی

بەهۆی شکستهێنان لە گۆڕینی رەگەزی گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی شکستهێنان لە گۆڕینی رەگەزی گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

گەنجێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی ئەوەی نەیتوانی رەگەزی خۆی بگۆڕێت لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ دووشەممە 7ی شوباتی 2022 گەنجێکی شاری مەریوان بە ناوی رێبوار ئیبراهیمی کە تەمەنی 30 ساڵە بەهۆی ئەوەی شکستی هێنا رەگەزی خۆی بگۆڕێت بە "کچێکی ترەنس" لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی وتەی بەشێک لە هاوڕێیانی، رێبوار لەو ماوەیەدا زۆر گۆشەگیر بووە و تووشی خەمۆکی بووە، هەروەها باوک و دایکی رێبوار ساڵی ڕابردوو لەیەک جیابوونەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan