کوردستانی

هەڵوێستێکی تووند لە کۆمەڵ و یەکگرتووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵوێستێکی تووند لە کۆمەڵ و یەکگرتووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی شوباتی 2022 سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبوونەوە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 30 ئەیلولی 2022 بەڕێوەبچێت.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد "کۆمەڵی دادگەریی لەگەڵ ئەودایە ئەم کۆمسیۆنەی ئێستا هەیە بمێنێت، بەڵام بۆشاییەکانی پڕ بکرێتەوە".

هاوکات شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند "یەکگرتوو دەیەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت و هەڵبژاردنێکی پاک بێت، بۆ ئەمەش پێوستیمان بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکرد "دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیانێکی نیشتمانی گەورە بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، بۆیە گرنگە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan