کوردستانی
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی ھەولێر رایگەیاند، بڕیاری ھاوردەکردنی سوتەمەنی و غاز بۆ ئەوەیە کە بتوانن نرخەکەی دابەزێنن، بۆیە پێویستە ئەو سوتەمەنی و غازەی ھاوردە دەکرێت نرخی لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت.
قایمقامی ھەولێر رایگەیاند، بڕیاری ھاوردەکردنی سوتەمەنی و غاز بۆ ئەوەیە کە بتوانن نرخەکەی دابەزێنن، بۆیە پێویستە ئەو سوتەمەنی و غازەی ھاوردە دەکرێت نرخی لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بڕیاردراوە کە سوتەمەنی و غاز لە عیراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە بکرێت، ئەمەش رێگەیەکە بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی و غاز لە ھەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت، بۆ ئەوەی رێککەوتن بکرێت و بەغدا رێگە بدات، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات".
باسی لەوەشکردووە "نرخی سوتەمەنی لە ھەولێر ئێستا دیارە و بەنزین لە 690 دەست پێدەکات، لەکاتێکدا لە عیراق نرخی یەک لیتر بە 450 دینارە و نەوت و غازیش گرانە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە سوتەمەنی و غاز ھاوردە بکرێت و نرخەکەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەر لیترێک سوتەمەنی 200 دینار کەمتر بێت و غازیش هەرزانتر بێت، ئەوەش کارێکی باشە و لە قازانجی ھاوڵاتییاندایە، ھەر بۆیەش ئەو بڕیارەدراوە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


