کوردستانی
کەلار؛ لە رووداوێکدا مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی شێلانی کابیسەوە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کارگەی بلۆکی بەردەسور لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، مێرد منداڵێک کەپیشەی کاسب بووە لەو کارگەیە ئامێری کابیسە دەیشێلێت و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ئامێری کابیسەکە بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2006ە و دانیشتوی گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلارە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.
ر. ئ.

بیروڕا